حەلبوسی لەگەڵ عەلوان تاوتوێی پێداویستی دارایی بۆ تەندروستی و باشكردنی ئاستی خوێندكارانی وەزارەتی پەروەردە دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە عەلا عەلوان وەزیری تەندروستی و وەزیری پەروەردە بە وەكالەت.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پێداویستی دارایی وەزارەتی تەندروستی كرا لە بودجەی فیدڕاڵی كە تایبەتە بە دەستەبەركردنی ئامێر و تەلاری ژمارەیەك لە نەخۆشخانە ڕاگیراوەكان لە پارێزگاكانی بەسرە و بابل و نەجەف.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی كاركردنی وەزراەتی تەندروستی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی تەندروستی هاوڵاتیان لەسەرتاسەری وڵات، لەگەڵ پێشخستنی ئەدای بنكە و دامەزراوە تەندروستیەكان بەو شێوەیەی پێداویستیەكان پڕدەكەنەوە.
هەردوو لا گفتوگۆشیان كرد سەبارەت بە بەرزركردنەوەی ئاستی خوێندكارانی وەزارەتی پەروەردە بۆ پۆلە كۆتاكان، و دۆزینەوەی رێگە چارە بۆ چارەسەركردنی داواكارییەكان بۆ ئەو بوارە كە هۆكارەكەی ئەو بارودۆخەیە كە خوێندكارنی پێدا تێپەڕ دەبێت لەگەڵ زامنكردن و پاراستنی كوالیتی خوێندن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
2 كانونی یەكەمی 2018



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X