حه‌لبوسی چاوی به سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدان ده‌كه‌وێت و به‌ڵێن ده‌دات پێداویستیه‌كانی بواری یاسادانانی ئه‌و ده‌زگایه به‌رده‌ست بكات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز محمد حه‌لبوسی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/12/2018 چاوی به سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدان به‌ڕێز ناجیحه شمه‌ری كه‌وت.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی میكانیزمی به‌هێزكردن و پاڵپشتیكردنی ده‌زگای شه‌هیدان و چۆنیه‌تی به‌رجه‌سته‌كردنی ژیانێكی ئاسوده بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدانی سه‌رده‌می رژێمی پێشوو و شه‌هیدانی حه‌شد و قوربانیانی تیرۆر له عیراق كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی چه‌ند بڕیارێكی یاسادانان كرا كه پێویستیان به هه‌مواركردن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌یه به مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی ده‌زگای شه‌هیدان و په‌ره‌پێدانی كاره‌كانی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/12/2018