دكتۆر به‌شیر كێشه‌كانی قوتابیان و هاوكاریكردنی خوێندكاره ئاواره‌كان له گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی دهۆك تاوتوێده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/12/2018 به یاوه‌ری شانده‌ك له په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و نه‌ینه‌وا، سه‌ردانی زانكۆی دهۆكی كرد‌و له لایه‌ن به‌ڕێز د. موسلح دهۆكی سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی لێكرا.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی قوتابیان به‌گشتی و چۆنیه‌تی به هێزكردنی بواری خوێندن و هاوكاریكردنی خوێندكارانی ئاواره كرا.
حه‌داد دووپاتیكرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به سه‌ركردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی قوتابیانه، له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قوتابیانی ئاواره كه له شوێنه‌كانی به‌دیل بوون و زۆربه‌یان له پێكهاته‌ی (ئێزیدی و مه‌سیحیه‌كانن) هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شوێنه‌كانی به‌دیل له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی ناوه‌ندی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به هه‌نگاوێكی باش له قه‌ڵه‌مدا وبه سه‌ره‌تایه‌كی دانا بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیكردن له گه‌ڵ به‌غداوه و داوای له حكومه‌تی فیدرالی كرد خه‌رجی دارایی بگرێته ئه‌ستۆ بۆ دروستكردنی ده‌زگای فێركردن و خزمه‌تگوزاری قوتابیانی ئاواره‌و میوانانی پارێزگاكانی تر.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/12/2018