د. به‌شیر حه‌داد له دهۆكه‌وه: كار ده‌كه‌ین بۆ دابین كردنی خه‌رجی پێویست بۆیان له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 دا و كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ له سه‌ر پارێزگاكان
شاندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی د. به‌شیر حه‌داد سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ 2/12/2018 گه‌یشته پارێزگای دهۆك، به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بارودۆخی هاوڵأتیان و ئاواره‌كان كه 21 خیوه‌تگای تایبه‌ت به ئاواره‌كان له پارێزگاكه‌دا هه‌ن و له‌لایه‌ن پارێزگاوه به‌بێ هاوكاری حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌مو به‌رپسیارێته ده‌گیرێته ئه‌ستۆ.
شانده‌كه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كرد و كۆبونه‌وه‌یه‌كی له گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو به‌ست بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند دۆسیه‌ك و له سه‌روی هه‌مویاندا دۆسیه‌ی ئاواره‌كان.
دواتر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك به‌ست بۆ راگه‌یاندنی ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیكردنی به‌رده‌وام بۆ پاڵپشتیكردنی پارێزگاكان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان و نه‌هێشتنی مه‌ینه‌تی هاوڵأتیان.
حه‌داد له میانه‌ی قسه‌كانیدا دووپاتیكرده‌وه كه هه‌مو هه‌وڵێك ده‌خاته كار بۆ هاوكاری كردنی ئاواره‌كان و كاركردن بۆ دابین كردنی خه‌رجی پێویست بۆیان له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 دا و كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ له سه‌ر پارێزگاكان.
له‌لایه‌كی تر حه‌داد ئاماژه‌ی به مه‌ینه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی به‌سرا كرد و داوایكرد چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوخۆیی پارێزگا ناچار نه‌كرێت خیوه‌تگا بۆ ئاواره‌كان بكرێته‌وه و پێویسته كار بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تی هاوڵأتیان و ره‌خساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/12/2018