جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به توێژێك له نوێنه‌ری ده‌رچوانی كۆلیژه‌كانی یاسا ده‌كه‌وێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/12/2018 له هۆڵی ده‌ستوری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چاوی به توێژێك له نوێنه‌ری ده‌رچوانی كۆلیژه‌كانی یاسا كه‌وت.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی ره‌وشی ده‌رچوانی یاسا به گشتی كرا و تیشك خرایه سه‌ر كێشه‌و داواكاریه‌كانی ئه‌و توێژه و چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
به‌ڕێز كه‌عبی داوای له ژوری پارێزه‌رانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق كرد به‌شداری بكه‌ن له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌مواركردنی یاسای دادوه‌ری و به‌شداریپێكردنی كه‌سانی ئه‌كادیمی پسپۆڕ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی توكمه كه خواستی هه‌مولایه‌ك به‌دێبێنێت.
هه‌روه‌ها كه‌عبی دووپاتیكرده‌وه كه زانیاری به‌رده‌ست هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه زیاتر له 10 هه‌زار ده‌رچوی كۆلیژی یاسا ناتوانن ببنه ئه‌ندام له سه‌ندیكای پارێزه‌ران، كه ئه‌مه توێژێكی گه‌وره‌و گرنگه‌و پێویسته به‌پێی بنه‌مای یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له كۆتاییدا ئاماده‌بوان رێكه‌وتن له سه‌ر به‌ستنی كۆڕ‌و دیداری زیاتر له سه‌رجه‌م ژوره‌كانی پارێزه‌رانی پارێزگاكان به به‌شداری كه‌سانی ئه‌كادیمی و پارێزه‌ران و ده‌رچوانی كۆلیژه‌كانی یاسا‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، بۆ تاوتوێكردنی هه‌مواركردنی یاسای پارێزه‌ری و یه‌كخستنی پێشنیاره‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان بۆ به‌رچاوگرتنی له ره‌شنوسی یاساكه پێش په‌سه‌ندكردنی، هه‌روه‌ها داوا له سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كرێت كار به یاسای ئێستا بكات له گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی دژ به یاساكه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3/12/2018