حەلبوسی پێشوازی كرد لە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە یان كۆپیتچ نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان.
لەمیانی دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی ئیقلیمی و سیاسی كرا لە نێویاندا پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ كارەكانی حكومەت و گرنگی هاریكاری نێوان كوتلە سیاسیەكان لە پێناو هەنگاونانی راستەقینە بۆ باشكردنی بارودۆخی وڵات لە رێگەی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و كۆتاییهێنان بە دۆسیەی بەرێوەبەركدنی دامەزراوەكانی وڵات بە وەكالەت.
هەر لە دیدارەكەدا تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی پابەندبوونی هێزە سیاسیەكان بە داخوازیەكانی مەرجەعی باڵای ئاینی لەرێی رێزگرتن لە بژاردەكانی بەردەم سەرۆك وەزیران بۆ كاندیدكردنی كەسایەتی گونجاو بۆ تەواوكردنی كابینەی حكومەت و هاریكاری نوێوان دەسەلاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان لەسەرجەم بوارەكان و دابینكردنی هەلی كار و كاراكردنی وەبەرهێنان و داخستنی دۆسیەی ئاوارەكان و لەرێگەی گەڕانەوەی ئاوارەكان و دوبارە ئاوەدانكردنەوە و پاراستنی ئەمن و ئاسایش لە ناوچە ڕزگاركراوەكان و سەپاندنی ئاشتەوایی نیشتمانی و كۆمەڵگەیی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، هەوڵەكانی نەتەوەیەكگرتوەكانی لە عێراق بەرز نرخاند بۆ پشتیوانیەكانی لە میكانیزم و رێڕەوی دیموكراتی لە وڵاتدا، هاوكات تەئكیدیشی كردەوە لەسەر هاندانی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ وەبەرهێنەران تا لە عێراقدا كار لەسەرجەم بوارەكاندا بكەن بەمەبەستی بوژانەوەی ئابوری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3كانونی یەكەمی 2018