سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ وەزیری پەیوەندیەكانی ئوردن تاوتوێی میكانیزمی هاریكاری هاوبەش دەكەن لە بواری پەیوەندیەكاندا

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، چاوی كەوت بە موسەنا حەمدون وەزیری پەیوەندیەكان و تەكنەلۆژیای ئوردن و وەفدی هاورێی، بە ئامادەبوونی نەعیم روبەیعی وەزیری پەیوەندیەكانی عێراق.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی میكانیزمی هاریكاری هاوبەشكرا لەگەڵ ئوردن، و یاساكانی پەرلەمان لە بواری پەیوەندیەكاندا؛ وەك خزمەتكردن بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو وڵاتی برا.
حەلبوسی تەئكیدی كردەوە ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەی داهاتوودا هەوڵی پێشخستنی كەرتی پەیوەندیەكان لە عێراقدا دەدات بە هاوكاری لەگەڵ برا عەرەبەكانی و وڵاتانی دراوسێ، بەو جۆرەی خزمەتگوزاری پێویست دابین دەكرێت.
لای خۆیەوە وەزیری پەیوەندیەكانی ئوردن رۆڵی عێراقی بەهەردوو بەشی یاسادانان و جێبەجێكردن بەرزنرخاند بەهاوكاری لەگەڵ عەمان بۆ پێشخستنی كەرتی پەیوەندیەكان لە نێوان هەردوو وڵات، داوای هاریكاری زیاتریشی لەو دۆسیەیەدا كرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 كانونی یەكەمی 2018