سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لوبنان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە جوبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان و وەفدی هاورێی.
لەمیانی دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا لەگەڵ چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی، هەروەها پتەوكردنی دەروازەی هاریكاری هاوبەش لەچەندین بواردا.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە میكانیزمی گونجاو بۆ كاراكردنی چەندین رێكەوتنی بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ پشتیوانی پەرلەمان لە رێی یاساوە بۆ دۆسیەكانی بازرگانی و وەبەرهێنان بەوجۆرەی لەبەرژەوەندی هەردوو لادابێت.
حەلبوسی تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی كاراكردنی لیژنەی دۆستایەتی و بەهێزكردنی و بەرزركدنەوەی ئاستی وەبەرهێنان لەنێوان هەردوو وڵاتدا رونیشیكردەوە عێراق زەمینەیەكی لەبارە بۆ وەبەرهێنان و وزەی بەركارهێنانی گەورەی تیایە، ئەنجومەنی نوێنەرانیش كاردەكات بۆ پشتیوانیكردنی كۆمپانیا عەرەبیەكان لە بواری وەبەرهێنان بەوتوانا گەورەیەی هەیانە.
لە كۆتایی دیدارەكەش، باسیل ستایشی ئەو پشوازیە گەرمەی كرد لە برا لوبنانیەكانیان لە بەغداد، داواشی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد لە نزیكترین كاتدا سەردانی لوبنان بكات بۆ پشتیوانی لە پەیوەندیەكانی هەردوو لا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 كانونی یەكەمی 2018