كه‌عبی: پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گرنگی به ده‌ستكه‌وتی پاڵه‌وانه‌كانی وه‌رزشی وڵات بده‌ن
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/12/2018 پاڵه‌وانه‌كانی جیهان بۆ له‌شجوانی و شاندی یاوه‌ری به‌شدار له پاڵه‌وانێتی جیهان له رۆمانیا خه‌ڵاتكرد.
كه‌عبی ستایشی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عیراقی بۆ وه‌رزشی له‌شجوانی له رۆمانیا كرد كه توانی پله‌ی سێیه‌م له سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ست بێنێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاوڕێك له ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق بۆ له‌شجوانی بده‌نه‌وه و پاڵپشتیان بكه‌ن وهه‌مو پێداویستیه‌كان بۆیان دابین بكه‌ن بۆ به‌رز راگرتنی ناوی عیراق له پاڵه‌وانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
شایه‌نی باسه كه هه‌ڵبژارده‌ی عیراق بۆ له‌شجوانی توانی پله‌ی سێیه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ست بێنێت له دوای رۆمانیا كه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و یونان پله‌ی دوه‌م و هه‌ریه‌ك له وه‌رزشوانان هاشم كازم و عه‌لی حسێن فه‌رحان میدالیای زێڕیان به‌ده‌ستهێنا، له كاتێكدا فازل نیعمه‌و ئه‌حمه‌د جه‌میل دوو میدالیای زیو و وه‌لید جه‌بار و تالب شبه‌ر میدالیای برۆنزیان به‌ده‌ستهێنا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/12/2018