ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیار ده‌دات لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به تایبه‌تكردنی دابه‌شكردنی وزه پێك بێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/12/2018 له شازده‌هه‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 171 په‌رله‌مانتار، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكدێنێت سه‌باره‌ت به تایبه‌تكردنی دابه‌شكردنی وزه.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، سه‌رۆك حه‌لبوسی ڕایگه‌یاند كه رێژه‌ی نیسابی یاسایی له كاتی به‌ستنی دانیشتنه‌كه و خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز به‌رده‌ستبوو، به‌ڵام پاش پێشكه‌شكردنی تانه‌ی ئیمزاكراو له لایه‌ن 50 په‌رله‌مانتار سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئاماده‌بوان، نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كه تێكچوو كاتێك ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره‌كان پێش ته‌واوبونی ده‌نگدان له سه‌ر كابینه‌ی وه‌زاری كشانه‌وه‌و چونه ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی دانیشتنه‌كه.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران فه‌رمانیدا كه داواكاریه‌كه‌ی په‌رله‌مانتار عوده‌ی عه‌واد تایبه‌ت به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌تی تایبه‌تكردنی دابه‌شكردنی وزه بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ده‌نگدان له سه‌ری.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
4/12/2018