جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداری ده‌كات له ئاهه‌نگی ناوه‌ندی تایبه‌ت به رۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت له هه‌ولێر
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/12/2018 له كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌كی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت له هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شداریكرد له ئاهه‌نگی ناوه‌ندی تایبه‌ت به رۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت له هه‌ولێر.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كه نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی حكومی و ژماره‌یه‌كی زۆر له خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت ئاماده‌یبون، هه‌ندێك پێداویستی پێویست به‌سه‌ر خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌تدا دابه‌ش كران.
حه‌داد له میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا بۆ كۆمه‌ڵگاكه تیشكی خسته‌سه‌ر ڕۆڵی ده‌زگای یاسادانان و جێبه‌جێكردن له خزمه‌تكردنی ئه‌و توێژه به تایبه‌تی منداڵه‌كان و داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵ‌تی و رێكخراوه‌كانی خێرخوازی و مرۆڤی كرد گرنگی به‌و توێژه بده‌ن و ده‌رفه‌تی ته‌واو پێیان بده‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانیان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3/12/2018