جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی چۆنیه‌تی به هێزكردنی هاریكاری هاوبه‌ش و سودوه‌رگرتن له شاره‌زایی په‌رله‌مانتارانی پێش‌و له گه‌ڵ یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی عیراقی تاوتوێده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/12/2018 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازیكرد له سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاره‌كانی عیراقی به‌ڕێز مونته‌سر ئیماره و شاندی یاوه‌ری.
سه‌ره‌تا میوانان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته و دیداره بۆ تاوتوێكردن و راوێژكردن و هاوكاری هاوبه‌ش و سودوه‌رگرتن له شاره‌زایی په‌رله‌مانتارانی پێش‌و له ده‌ركردن و په‌سه‌ندكردنی یاساكاندا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران و ئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زایی و راوێژ له پێناو به‌هێزكردنی كاری ده‌زگای یاسادانان و به‌ڕێزی ستایشی كاره‌كانی یه‌كێتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی كرد له پێكهێنانی لیژنه‌كانی هاوشێوه به لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و خه‌مخۆریان بۆ پێشكه‌شكردنی ئاموژگاری و ڕاوێژ.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ئیماره ستایشی هه‌ڵوێستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كرد له بابه‌تی هاریكاری نێوان په‌رله‌مان و یه‌كێتیه‌كه‌ی و كاره‌كانی ده‌زگاكه‌ی خسته‌ڕو و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران گه‌یشتوته 330 په‌رله‌مانتاری پێش‌و و ئێستا و گوتی كه پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی نوێ هه‌یه له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه بۆ خزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و به هێزكردنی كاری په‌رله‌مانتارێتی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
4/12/2018