دكتۆر به‌شیر حه‌داد دوایین پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له قۆناغی داهاتو له گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم تاوتوێده‌كات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/12/2018 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد، به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی عیراقی به‌ڕێز عه‌ممار حه‌كیم له باره‌گای خۆی له شاری به‌غدا كرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كرا‌و هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له سه‌ر به هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی نشتیمانی هاوبه‌ش و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئالنگاریه‌كان و تیشك خرایه سه‌ر كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له قۆناغی داهاتودا و هه‌وڵ و كاره‌كان بۆ ده‌ركردنی یاساكان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌لی عیراق.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
4/12/2018