ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له دانیشتنی ژماره (17) خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 174 په‌رله‌مانتار، تاوتوێی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت گرێبه‌سته‌كانی كاره‌با ده‌كات.
سه‌ره‌تا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان جه‌بار عه‌لی لعێبی و فالح عه‌بدولحه‌سه‌ن سوكه‌ر سوێندی ده‌ستورییان خوارد بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له لیژنه‌ی په‌روه‌رده كرد ڕاپۆرتێك ئاماده بكات سه‌باره‌ت به بابه‌تی دامه‌زراندن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له پارێزگاكان و له دانیشتنه‌كانی داهاتودا بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ڕایگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌مو پڕۆژه یاساكانی كه ژماره‌یان ده‌گاته (111) پڕۆژه گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه‌یان به‌جۆرێك كه له گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا بگونجێت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن و به‌پێی داواكاری 50 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و لكاندنی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ به لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له لیژنه‌ی هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ كرد كه ڕۆژی شه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌ك ببه‌ستێت، بۆ تاوتوێكردنی بابه‌تی پسپۆڕێتی وئه‌ركه‌كانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌كانی كۆتایی بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنیان.
له‌لایه‌كی تر ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی بابه‌تی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد، سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته ئیمزاكراوه‌كان له وه‌زاره‌تی كاره‌با، به‌هۆی بونی كێشه‌ی زۆر له‌و گرێبه‌ستانه‌دا، له‌وانه نه‌بونی گرێبه‌ست له گه‌ڵ كۆمپانیا ڕه‌سه‌نه‌كاندا كه ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی خراپی ولاوازی خزمه‌تگوزاریه پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ هاوڵاتیان.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
6/12/2019