جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری بۆ تاوتوێكردنی چه‌ندین دۆسیه به‌ڕێوه‌ده‌بات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد دوێنێ چوارشه‌ممه 5/12/2018 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مان كرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ندین دۆسیه‌و خاڵ و كاری لیژنه‌كان كرا‌و تێشك خرایه سه‌ر بابه‌تی به‌رده‌وامبونی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و ده‌زگا حكومیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار و به‌ڕده‌وامبون له رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به به‌هێزكردنی هاریكاری و چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵأتدا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی بارودۆخی گشتی ناوچه رزگاركراوه‌كان له تیرۆریستانی داعش كرا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
6/12/2018