جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: دڵگرانین به له ده‌ستدانی كه‌سایه‌تیه‌كی نشتیمانی و رۆشنبیری وه‌كو خوالێخۆشبو عه‌ریان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی نشتیمانی و رۆشنبیری شاعیر عه‌ریان سه‌ید خه‌له‌ف كرد.
كه‌عبی دڵگرانی خۆی پێشاندا بۆ له ده‌ستدانی كه‌سایه‌تیه‌كی نشتیمانی و رۆشنبیری كه به درێژایی ساڵانێكی زۆر به خۆشه‌ویستی عیراق شیعری گوتوه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكارو هاوڕێ و خۆشه‌ویستانی خوالێخۆشبو كرد و داوای له خوای گه‌وره كرد ره‌حمه‌ت له خوالێخۆشبو بكات و سه‌بوریش بداته كه‌سوكاره‌كانی.
انا لله وانا الیه را‌جعون