كه‌عبی داوا ده‌كات په‌له بكرێت له یه‌كلایكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/12/2018 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی كرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی هه‌مواركردنه‌كانی سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا و به‌ڕێز كه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر یه‌كلایكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به زوترین كات بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌كان بتوانن ئه‌رك و كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گوتی كه زۆرێك له یاسا‌و ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێویستیان به شیكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و ده‌نگدان له سه‌ری، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به لایه‌نی چاودێری كرد كه پێویستی به لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه كه به پێی پسپۆڕی خۆی كار بكات.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
5/12/2018