كه‌عبی: پێویسته دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و كرێی ڕۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با له یاسای بودجه‌ی 2019دا یه‌كلایی بكرێته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/12/2018 چاوی كه‌وت به نوێنه‌رانی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و كرێی ڕۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با.
له دیداره‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران ماجیده تمیمی و عه‌دنان زه‌رفی و ئه‌مجه‌د عیقابی و محه‌مه‌د غزی ئاماده‌یبون، كه‌عبی تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و كرێی ڕۆژانه له سه‌ر میلاكی هه‌میشه‌یی و گوتی كه چه‌ندین كۆبونه‌وه له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ستراوه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته.
هه‌روه‌ها كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی كه پێویسته ئاوڕێك له‌و توێژه بدرێته‌وه كه ژماره‌یان ده‌گاته 33 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست و كرێی رۆژانه، كه زۆربه‌یان بڕوانامه‌ی خوێندنیان هه‌یه و گوتی كه لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه بۆ كاركردن له‌سه‌ر دانانی بڕیار‌و ڕاسپارده‌كان له‌مباره‌یه‌وه له ناو بڕگه‌كانی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 دا.
له كۆتاییدا كه‌عبی داوایكرد وه‌زاره‌تی كاره‌با زانیاری ته‌واو سه‌باره‌ت ژماره‌ی پله‌كانی دامه‌زراندن هه‌ر له ساڵی 2009 وه تا ئێستا ئاشكرا بكات، له گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی گرێبه‌سته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كار بكرێت له سه‌ر دامه‌زراندنیان له سه‌ر میلاكی هه‌میشه‌یی به پێی رێنمایی و یاسای كارپێكراو.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
5/12/2018