كه‌عبی: پێویسته سود له به‌شداریه‌كانی ده‌ره‌وه وه‌ربگیرێت و به‌شداری به كه‌رتی تایبه‌ت بكرێت
جێگری یه‌كه‌می سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/12/2018 سه‌ردانی باره‌گای فراكسیۆنی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
له دیداره‌كه‌دا دۆسیه‌ی هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كه‌عبی گوتی كه لیژنه‌ی ڕاسپێردراو به‌و كاره بیروڕای فه‌رمانگه‌و لیژنه‌و فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌رچاو ده‌گرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كان كاریان به په‌یڕه‌وی كارپێكراوی ئێستا كردوه و خاڵه‌كانی لاوازی و ئه‌و به‌ندانه ده‌زانن كه پێویسته هه‌مواربكرێن.
هه‌روه‌ها كه‌عبی ئاماژه‌ی به گرنگی به‌شداری فه‌رمی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی كرد و گوتی كه پێویسته به‌شداری به پسپۆڕ‌و شاره‌زایانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت بكرێت بۆ سود گه‌یاندن به وڵأت و داوایكرد كه سود له به‌شداریه‌كانی ده‌ره‌وه وه‌ربگیرێت نه‌ك ته‌نها ئاماده‌بونی ئاسایی بێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
5/12/2018