ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی قه‌یرانی خنكان و ژێرئاوبونی خیوه‌تگاكانی ئاواره به‌هۆی باران بارینی زۆره‌وه ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/12/2018 له (16) مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 176 په‌رله‌مانتار، تاوتوێی بابه‌تی خنكان و ژێرئاوبونی خیوه‌تگاكانی ئاواره به‌هۆی باران بارینی زۆره‌وه ده‌كات.
له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كرد هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بكات بۆ به‌دواداچونی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باسی كوژرانی 50 هاوڵاتی عیراقی ده‌كه‌ن له كوه‌یت.
له لایه‌كی تر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له لیژنه‌ی هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كرد به‌رده‌وام بێت له كاره‌كانیدا و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌ك ببه‌ستێت و ئاماژه‌ی به‌گرنگی به‌رده‌وامبونی لیژنه‌كان له كاره‌كانیاندا كرد و گوتی كه پێویسته لیژنه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار به‌رده‌وام بن له كاره‌كانیاندا تا كاتی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌ری لیژنه له هه‌فته‌ی داهاتودا.
هه‌روه‌ها حه‌لبوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و هه‌واڵانه دورن له ڕاستی كه باسی ونبونی كه‌لوپه‌لی تاكه‌كه‌سی په‌رله‌مانتاران له ناو هۆڵه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و گوتی كه بابه‌تی ورونژێنراو په‌یوه‌ندی به ونبونی كۆپیه‌كی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و ده‌ستور هه‌یه، كه زۆربه‌ی جاران له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌سته ده‌ستی پێ ده‌كرێت و ده‌گوازرێته‌وه.
له‌لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌زاره‌تی سامانه ئاویه‌كان، تاوتوێی قه‌یرانی خنكان و ژێرئاوبونی خیوه‌تگاكانی ئاواره به‌هۆی باران بارین و لافاوه‌وه كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی ستایشی رۆڵی هۆزه‌كان و حكومه‌ته ناوخۆیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری كرد بۆ پاڵپشتی و به هاناوه‌چونی ئاواره‌كان له خیوه‌تگاكاندا و داوای له شانه‌ی قه‌یران كرد ڕاپۆرته‌كانی به‌رزبكاته‌وه بۆ زانینی بارودۆخی مه‌یدانی و به‌شداریكردن له یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان و گه‌یاندنی پێداویستیه‌كان بۆیان و داوای له لیژنه‌ی باڵای به هاناوه‌چونی ئاواره‌كان كرد به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا، چاره‌سه‌ری دیارده‌ی مین بكات له‌و ناوچانه‌ی كه لافاو و جۆگاو له ناوچه سنوریه‌كان ده‌یانگرێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
8/12/2018