ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له وه‌زیری كشتوكاڵ ده‌كات و تاوتوێی بارودۆخی كه‌رتی كشتوكاڵی وڵات له گه‌ڵیدا ده‌كات
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/12/2018 پێشوازی له وه‌زیری كشتوكاڵ دكتۆر سالح حه‌سه‌نی كرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی كه‌رتی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵانی وڵات و پاڵپشتیكردن و چالاككردنی به‌رهه‌مه‌كانی نشتیمانی و دوباره كارپێكردنی كارگه‌كان و پشت به‌ستن به ده‌ستی كاری عیراقی و په‌ره‌پێدانی ئابوری ناوخۆیی كرا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز كه‌عبی داوای له حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و رۆڵه‌كانی عیراقی كرد پاڵپشتی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیی بكه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێویسته سود له‌ه پێشنیار‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌كادیمی وه‌ربگیرێت بۆ به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا.
دواتر كه‌عبی گوێبیستی پلانی كشتوكاڵی وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی داهاتودا وسودوه‌رگرتن له ئاوی باران بوو و دوباره پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ كاراكردنی پلانه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌ربڕی له ڕێگه‌ی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی كشتوكاڵی به‌تایبه‌تی ئه‌كنیكی نوێی ئاودێری و به‌كارخستنی پرۆژه‌كانی به‌خێوكردنی مریشك و مانگا‌و مه‌ڕو پڕۆژه داخراوه‌كانی ماسی و وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیر.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9/12/2018