جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواده‌كات لیژنه‌یه‌كی بچوكراو پێكبهێندرێت بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/12/2018 له هۆڵی ده‌ستوری، به ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دكتۆر به‌شیر حه‌داد سه‌رۆكایه‌تی وژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ست له گه‌ڵ لیژنه‌ی هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ .
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی تاوتوێكرا و به‌ڕێز كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر گرنگی به‌دواداچونی پرۆژه‌ی یاساكان و پرۆژه‌ی رێكه‌وتنامه دووقۆڵیه‌كان كه زۆربه‌یان به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار ده‌ستیانكردوه به‌كاره‌كانیان تا كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان له گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی پسپۆڕی له پرۆسه‌كه‌دا.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ندین بڕگه‌ی تایبه‌ت به پێكهێنانی لیژنه‌كان و ئاماده‌كردنی ئه‌ندامان و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان كران.
دواتر ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كان پێشنیاریان كرد كه ماده‌ی 74 له په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌موار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بدرێت به سه‌رۆكی ته‌مه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه بكات تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی هه‌میشه‌یی بۆ لیژنه.
هه‌روه‌ها ئاماده‌بوان رێكه‌وتن له سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بچوكراو كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنی په‌رله‌مانیه‌وه دیاری ده‌كرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیاره‌كانی لیژنه‌ی هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به زوترین كات بۆ ده‌ستكردن به پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان له رۆژانی داهاتودا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/12/2018