د. به‌شیر حه‌داد جه‌خت ده‌كاته‌و له سه‌ر په‌ره‌پێدانی شێوازی ته‌كنیكی و په‌خشی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عیراقی و ڕه‌چاوكردنی هاوسه‌نگی له وتاری ڕاگه‌یاندنی نشتیمانیدا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/12/2018 پێشوازیكرد له سه‌رۆكی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عیراقی به‌ڕێز موجاهد ئه‌بولهێل.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی ڕه‌وشی ڕاگه‌یاندن له وڵات و ئاستی كاریگه‌ری ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له سه‌ر كۆمه‌ڵگا كرا.
دكتۆر به‌شیر حه‌داد جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر گرنگی په‌ره‌پێدانی ته‌كنیك و په‌خشی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عیراقی و ڕه‌چاوكردنی هاوسه‌نگی له وتاری ڕاگه‌یاندنی نشتیمانیدا بۆ هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق و بێلایه‌نی له په‌خشكردنی هه‌واڵ و به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنیه‌كاندا.
هه‌روه‌ها حه‌داد تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی پۆزه‌تیڤی ڕاگه‌یاندن له پالپشتیكردنی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و دوباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ پارێگاو ناوچه زیانپێگه‌یشتوه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌بولهێل گرنگیدانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به ڕاگه‌یاندن و ڕۆڵی دیاری له ژیانی گشتیدا و به‌دواداچونی كاره‌كانی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عیراقی به‌رزنرخاند و داوایكرد ده‌رماڵه‌ی دارایی بۆ تۆڕه‌كه‌ی دابین بكرێت به مه‌به‌ستی به‌رده‌ستكردنی پێداویستیه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی وپه‌ره‌پێدانی شێواز‌و كه‌لوپه‌لی كاركردن.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9/12/2018