سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی فائیق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی ئەو یاسایانەیان كرد كە تایبەتن بە دادوەری، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان.
حەلبوسی پشتیوانی خۆی نیشاندا بۆ دامەزراوەی دادوەری، و كاری هاوبەش لە نێوان ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ئەنجومەنی نوێنەران؛ بەمەبەستی دارشتنی پلانێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ماوەیەكی دیاریكراودا.
لای خۆیەوەو دادوەر فائق زیدان هاندانی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوامبوونی هاریكاری هاوبەش لەنێوان هەر دوو دەسەڵاتەكە بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
9 كانونی یەكەمی 2018