جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداری ده‌كات له ئاهه‌نگی ناوه‌ندی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی یادی (70) ده‌رچونی ڕاگه‌ێندراوی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/12/2018 به‌شداریكرد له ئاهه‌نگی ناوه‌ندی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی یادی (70) ده‌رچونی ڕاگه‌ێندراوی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ.
ئاهه‌نگه‌كه كه له باره‌گای كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ سازكرا، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك له چالاكوان و رۆشنبیر‌و ڕۆژنامه‌نوسان ئاماده‌یبون.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد تێیدا ئاماژه‌یكرد به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له فیكری ئیسلامی‌دا و دوپاتیكرده‌وه كه چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ یه‌كێكه له گرنگترین بابه‌ته‌كان و ئه‌مڕۆ مافی مرۆڤ دۆزێكی نێوده‌وڵه‌تیه و گوتی كه ڕاگه‌ێندراوی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ كه له ساڵی 1948 له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و به به‌شداری (50) وڵات ده‌ركرا، یه‌كێكه له گرنگترین به‌ڵگه‌نامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمی بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ كه پێگه‌یه‌كی گرنگی له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌رگرتوه.
دواتر د. حه‌داد ئاماژه‌ی به سه‌رپێچیه‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له عیراق كرد و تیشكی خسته سه‌ر مه‌ینه‌تی و ئازاری هاوڵاتیان له هه‌مو پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كانی وڵات له ده‌ست ئه‌و تاوانانه و پاڵه‌وانێتی هێزه‌كانی سوپا‌و پێشمه‌رگه‌و حه‌شد و هۆزه‌كان له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان و رزگاركردنی خاكی وڵات.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9/12/2018