د. به‌شیر حه‌داد به‌شداری ده‌كات له ئاهه‌نگه‌كانی خه‌ڵكی به‌غدا به‌بۆنه‌ی یادی رۆژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرداو چاوی به هونه‌رمه‌ندو ڕۆشنبیرو گه‌نجان ده‌كه‌وێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/12/2018 چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری به‌غدای پایته‌ختی به‌سه‌ركرده‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئاهه‌نگه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌بۆنه‌ی یادی رۆژی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر تیرۆر‌و گروپه تیرۆریستیه‌كاندا.
د. به‌شیر چاوی به هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب و گه‌نجان كه‌وت و گوێبیستی داواكاری و مه‌ینه‌تیه‌كانیان بو و به‌ڕێزی دوپاتیكرده‌وه كه قۆناغی داهاتو جیاواز ده‌بێت له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و خوله‌دا سوره له سه‌ر ده‌ركردنی یاساكانی تایبه‌ت به باشتركردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و په‌ره‌پێدانی بواری خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی، هه‌روه‌ها به‌دواداچونی كاره‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان و جێبه‌جێكردنی كاری چاودێری به گشتی بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و باشتركردنی هه‌مو بواره‌كانی ژیان.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه هاوڵاتیان دڵخۆشی خۆیان پێشاندا بۆ دیداری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌و بێ به‌ربه‌ست له گه‌ڵ هه‌مو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاو ئه‌و كاره‌یان به‌هه‌نگاوێكی باش له قه‌ڵه‌مدا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
10/12/2018