دكتۆر به‌شیر حداد بۆ په‌رله‌مانی لاوانی عیراق:” ئێوه وزه‌ی ڕاسته‌قینه‌ن له پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی وڵات و ڕۆڵێكی گه‌وره‌تان هه‌یه له كۆمه‌ڵگادا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/12/2018 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غدا، پێشوازیكرد له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لاوانی عیراق به‌ڕێز له‌یس راجی سالح له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی لاوان.
سه‌ره‌تا سالح كاری ده‌زگاكه‌ی و پرۆژه‌ی داهاتوی خسته‌ڕو به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌ت له چه‌سپاندنی دیموكراتی وبنه‌ماكانی گفتوگۆ و شه‌فافیه‌ت و هاوڵأتیبوندا بگونجێت.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی كاراكردنی میكانیزمه‌كانی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و په‌رله‌مانی لاوان كرا به مه‌به‌ستی به هێزكردنی چالاكیه‌كانی گه‌نجان و به‌شداریكردن له ژیانی سیاسی‌دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حه‌داد جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر گرنگیدان به كه‌رتی گه‌نجان و ره‌خساندنی بوار بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له دواڕۆژدا سود له تواناكانیان وه‌ربگیرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه په‌رله‌مانی لاوان هیوایان خواست په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام بێت بۆ به‌شداریكردن له بڕیاری سیاسی‌دا و پێداچونه‌وه‌ی یاساكان و خستنه‌ڕوی پێشنیار‌و هه‌مواركردنه‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
11/12/2018