د. به‌شیر حه‌داد تاوتوێی سه‌رجه‌م پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی له گه‌ڵ ئارام شێخ محه‌مه‌د ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/12/2018 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازیكرد له به‌ڕێز ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری پێشوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
سه‌ره‌تا شێخ محه‌مه‌د پیرۆزبایی له دكتۆر به‌شیر حه‌داد كرد به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی بۆ پۆسته‌كه‌ی وه‌كو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هیوای خواست سه‌ركه‌وتو بێت له كاره‌كانیدا.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی سه‌رجه‌م پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی له عیراق و چه‌ندین دۆسیه‌ی تر كرا‌و تیشك خرایه سه‌ر كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خولی چواره‌مدا و هه‌وڵه‌كان بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسا گرنگه‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
11/12/2018