سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە وەزیری وزەی ئەمریكا

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە رێك بێری وەزیری وزەی ئەمریكا و وەفدی هاورێی.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا لەسەر ئاستی ئابوری، و هەوڵەكانی كاراكردنی رێكەوتنی ستراتیجی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە عێراق دوای سەركەوتنی بەسەر داعش لە سەر لێواری قۆناغێكی گرنگدایە كە وەكو وەرشەیەكی گەورەی كاركردن وایە، هەوڵی زۆریش هەیە بۆ لەخۆگرتنی وەبەرهێنەرانی جیهانی، دەستیش كراوە بە خستنوڕووی دەرفەتی وەبەرهێنان لەسەر ئاستی جیهان و لەسەرجەم بوارەكاندا، لە نێویاندا وزە و نەوت و كشتوكاڵ.
بەرێزیان رونیشی كردەوە ئەنجومەنی نوێنەران بەهەمووتوانای كار دەكات بۆ كاراكردنی ئەنجومەنی باڵای ئاوەدانكردنەوەی وڵات، لە خولی ئێستاشدا هەنگاوی بۆ پێكهێنانی ناوە، هاوكات رۆشنایشی خستە سەر گرنگی پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە پارێزگاكان؛ لە پێناو ئاسانكاری بۆ دەرفەتی وەبەرهێنان و چالاككردنی كەرتی تایبەت كە خزمەت گوزاری و دەرفەتی كار دەرەخسێنێت بۆ كۆتاییهێنان بە بێكاری.
حەلبوسی رۆڵی ئەمریكاشی بەرز نرخاند لە پشتیوانیكردنی لە عێراق، پێشوازیشی لە هاوبەشی ئابوری كرد لەگەڵ ئەمریكادا، داوای پتەوكردنی پەیوەندیەكان و پێشخستنی كرد بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەر دوو گەل دەكات.
لای خۆیەوە وەزیری وزەی ئەمریكا تەئكیدی كردەوە لە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەكان، ئامادەیی كۆمپانیا ئەمریكیەكانیشی نیشاندا بۆ بەشداریكردن لە پشتیوانی ئاوەدانكردنەوەی عێراق و پێشخستنی؛ بۆ باشكردنی ئابوری و پتەوكردنی ئارامی.
==========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 كانونی یەكەمی 2018