جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سوپاسنامه‌یه‌كی‌ له‌ لایه‌ن نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عیراق پێده‌گات

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/12/2018 بروسكه‌یه‌كی‌ سوپاسی له‌ لایه‌ن نوێنه‌ری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عیراق به‌ڕێز یان كۆبیتش پێده‌گات.
كۆبیتش سوپاسی به‌ڕێز كه‌عبی كرد بۆ ڕۆڵی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق و پاڵپشتیكردنی‌ بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عیراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كه‌عبی كاره‌كانی‌ به‌ڕێز كۆبیتش و خزمه‌ته‌كانی‌ بۆ گه‌لی‌ عیراق له‌ هه‌مو بواره‌كاندا به‌رزنرخاند، به‌تایبه‌تی‌ له‌ كه‌رته‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ و خوێندن و رۆشنبیری‌ و ئابوری‌ وپاڵپشتیكردنی‌ حكومه‌ت له‌ دۆسیه‌كانی‌ ئاواره‌و هه‌ژاری‌ و پاڵپتشی‌ ئافره‌ت و منداڵ.
هه‌روه‌ها كۆبیتش پیرۆزبایی پێشكه‌شكرد به‌بۆنه‌ی‌ كۆتایهاتنی‌ كاره‌كانی‌ وه‌كو نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عیراق (یونامی) له‌ ساڵی‌ 2015 ه‌وه‌ تا ئێستا.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
12/12/2018