كه‌عبی ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ هه‌وڵێك هه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ڕه‌تیكرده‌وه هیچ هه‌وڵێك هه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینان، جگه له موچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رو بریكارو وه‌زیرو په‌رله‌مانتار له بودجه‌ی 2019 دا به‌هۆی كه‌می ده‌رماڵه‌ی دارایی.
كه‌عبی گوتی:” هه‌مولایه‌ك كۆكن له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌رنه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینان، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ چالاككردنی ئابوری عیراق له ڕێگه‌ی كاراكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی و خولقاندنی ده‌رفه‌تی زیاتری كار و هاندانی وه‌به‌رهێنان”.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13/12/2018