شاندی په‌رله‌مانی عیراقی چاوی به شانده عه‌ره‌بیه‌كانی به‌شدار له كۆنگره‌ی قودس له ئیستانبول ده‌كه‌وێت
له په‌راوێزی چالاكیه‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌م بۆ یه‌كگرتوی په‌رله‌مانتاره‌كان له پێناو قودس، كه ئێستا له شاری ئستانبول به به‌شداری (74) وڵات و ئاماده‌بونی زیاتر له (500) په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14/12/2018 شاندی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی د. به‌شیر حه‌داد چاوی به شانده عه‌ره‌بیه‌كانی (ئه‌نجومه‌نی شورای یه‌مه‌ن، ئه‌نجومه‌نی شورای عوممان)ی كه‌وت.
له‌و دوو دیداره‌دا تاوتوێی چۆنیه‌تی به هێزكردنی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان عیراق و دۆسته‌كانی و كاراكردنی میكانیزمی كاركردنی هاوبه‌ش بۆ پاڵپشتیكردنی دۆزی فه‌له‌ستینی كرا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14/12/2018