سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە ئێزیدیەكان دەكات و سەردانی پەرستگای لالش دەكات بۆ بەشداری لە جەژنی رۆژو

حەلبوسی: گێڕانی ئاهەنگی ئێزیدیەكان یەكێكە لە پایەكانی میراتی دینی و كۆمەڵایەتی عێراقی ئەوانیش بەشێكی جیانەكراوەن لەو بۆماوەیە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، سەردانی پەرستگای لالش-ی لە قەزای شێخان كرد بەمەبەستی بەشداریكردن لەگەڵ ئێزیدیەكان بە بۆنەی هاتنی جەژنی رۆژو.

بەرێزیان “پرۆزبایی لە ئێزیدیەكان عێراق و جیهان كرد بە بۆنەی هاتنی جەژنی رۆژو”، تەئكیدیشی كردەوە ئەمساڵ لەهەموو ڕویەكەوە جیاوازە لەبەر ئەوەی هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی سەركەوتن بەسەر تیرۆر، هەروەهان وەستانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوە مرۆیی و رۆشنبیریەكان بە هەڵوێستێكی شەرەفمەندانەو بەخشینی خەڵاتی نۆبڵًی ئاشتی بە كچە ئێزیدی عێراقی نادیە موراد.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند، دڵمان لێوان لێوە لە غەم و پەژارە بۆ ئەو كەسانە بونە قوربانی تاوانی تیرۆریستی و دڕندانە كە دەرهەق بە كەسوكاری ئێزیدیمان ئەنجامدرا لە ئاكامی ستەم و توندڕەوی، خوازیاری ئازادیشین بۆ هەموو ئەوانەی كە دەستبەسەرن و رفێنراون و دورخراونەتەوە و سەبرو خۆڕاگریش بۆ كەسوكاری ئەو قوربانیانە دەخوازین.

لە میانی وتەكەیدا حەلبوسی وتی، ئیسلام لە لەهەموو كردەوەكانی داعش بێبەرییە، ئەویش دینی خۆشەویستی و لێبوردەیی و برایەتی و پێكەوەژیانە كە سەدان ساڵە موسڵمانان و ئێزیدیەكانی لە خۆگرتووە.

بەرێزیان وتیشی ” ئێمە كەسوكارمان لە ئێزیدیەكان بە هاوڵاتی ڕەسەن و هاوبەشی یەكسان لە نیشتمان لەقەڵەم دەدەین” جەختیشی كردەوە لەسەر كاركردنی پەرلەمان و حكومەت بۆ دەركردنی یاسای تایبەت بۆیان لەگەڵ ئیستحقاقی مێژویی و یاسایین لەگەڵ تائیف و پێكهاتەكانی تر بەمەبەستی دەستەبەركردنی خۆشگوزەرانی لە شارەكانیان و گەڕانەوەیان بەسلامەتی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

هەر لە میانی سەردانەكەدا چاوی كەوت بە حازم تەحسین بەگ وەكیلی میری ئێزیدیان لە عێراق و جیهان لە كۆشكی ئەمارە بەمەبەستی پرۆزبایی جەژن.

==========

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

14 كانونی یەكەمی 2018