حەلبوسی لە هەولێر چاوی بە بارزانی دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هاورێ لەگەڵ وەفدێكی پەرلەمان، ئەمرۆ شەممە، لە هەولێر چاوی كەوت بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیان لە عێراقدا كرد لەگەڵ هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی كابینەی حكومەت و تەئكیدیان كردەوە لەسەر یەكلاییكردنەوەی ئەو وەزارەتانەی پڕنەكراونەتەوە، پێویستیشە قۆناغی داهاتوو قۆناغی یەكخستنی هەوڵەكان بێت بۆ خزمەتی سەرجەم عێراقییەكان لە رێی حكومەتەوە، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر كۆتایهێنان بە دۆسیەی بەرێوەبردنی وڵات بە وەكالەت و گرنگی پتەوكردنی توانای دامەزراوەكان لە رێی پشتیوانی لە حكومەت بۆ دیاریكردنی كەسانی گونجاو بۆ پۆستەكان.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش كرا.
بەرێزیان چاویشی كەوت بە نێچرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ تاوتوێ كردنی دوا پێشهاتە سیاسیەكان و رێگەكانی پتەوكردن و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان ناوەند و هەرێم و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكان بە پێی دەستور، باسیش لە دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان كرا و هەوڵی زیاتر بۆ داخستنی دۆسەی ئاوارەكان و گرەنتی گەڕانەوەیان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە دیداری مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە سەردانەكەی هێنا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 كانونی یەكەمی 2018