د. به‌شیر حه‌داد په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان عیراق و توركیا له گه‌ڵ بن عه‌لی یه‌لدرم تاوتوێده‌كات
له په‌راوێزی چالاكیه‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌م بۆ یه‌كگرتوی په‌رله‌مانتاران له پێناو قودس له ئیستانبول، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/12/2018 سه‌رۆكی شاندی عیراق د. به‌شیر حه‌داد تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی له گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا بن عه‌لی یه‌لدرم كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی گه‌لانی هه‌ردوو وڵأت، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی ستراتیجیه‌ته‌كانی هاریكاری و پاڵپشتیكردنی دۆزی فه‌له‌ستینی و به هێزكردنی سه‌قامگیری و ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
15/12/2018