سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە عەمار حەكیم دەكات و تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وڵاتیان كرد، لەگەڵ رێگەكانی پشتیوانی لە حكومەت بەو شێوەیەی بتوانێت بەرنامەكەی جێبەجێ بكات بەمەبەستی دەستەبەركردنی داواكاری گەلی عێراق و پتەوكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و كۆتاییهێنان بە بەرێوەبەردنی وڵات بە وەكالەت.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی كابینەی حكومەت كرا، لایەنە سیاسیەكانیشیان هاندا تا بە وتوێژ وەزارەتە پڕنەكراوەكان یەكلایی بكەنەوە.
بەرێزیان جەختی كردەوە لەسەر گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز تا بتوانێت ئاسایش و ئارامی سیاسی دەستەبەر بكات و ئاستی خزمەتگوزارییەكان بەرزبكاتەوە و پارێزگاری لە دەستكەوتە بەدیهاتوەكان بكات بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان و سروشتی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان.
============
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 كانونی یەكەمی 2018