كه‌عبی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوره له سه‌ر ده‌ركردنی یاساكانی ” ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافی به ده‌ستهێنانی زانیاری و تاوانه‌كانی بواری زانیاری” بۆ پاراستنی ماف و ئازادییه‌كان له وڵات‌دا
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/12/2018 له نوسینگه‌ی خۆی له په‌رله‌مان، پێشوازیكرد له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عیراق به‌ڕێز جیرارد نوتۆ و تیمی كاركردنی یاوه‌ری.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌تی به‌شداریكردنی په‌رله‌مانتارانی نوێ له خوله‌كانی مه‌شق و ڕاهێناندا كرا بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی بواری یاسادانان و چاودێری.
به‌ڕێز كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیدان به په‌ره‌پێدانی توانای په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز له ڕێگه‌ی خوله‌كانی ڕاهێنان و گوتی كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و خولانه په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی په‌رله‌مانتار بۆ ئه‌و توانانه له كاتی كاركردنی له لیژنه‌كه‌یدا و پیوانی كاریگه‌ری و ئه‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ئه‌و ڕاهێنانه.
هه‌روه‌ها كه‌عبی دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوره له سه‌ر ده‌ركردنی یاساكانی ” ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافی به ده‌ستهێنانی زانیاری و تاوانه‌كانی بواری زانیاری” به مه‌به‌ستی پاراستنی ماف و ئازادییه‌كان له وڵات‌دا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز جیرارد نوتۆ جه‌ختیكرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌ر به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان بۆ به‌هێزكردنی سیستمی په‌رله‌مانی و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/12/2018