محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەردانێكی فەرمی بەرەو عەرەبستانی سعودی بەرێدەكەوت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هاورێ لەگەڵ وەفدێكی پەرلەمان، ئەمرۆ یەكشەممە، بە سەردانێكی فەرمی لەسەر بانگهێشتی شێخ عەبدوڵا بن محەمەد ئال شێخ سەرۆكی ئەنجومەنی شورا بەرەو عەرەبستانی سعودی بەرێدەكەوت.
بڕیاریشە بەرێزیان لە میانی سەردانەكەیدا چاوی بكەوێت بە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و ژمایەیەك لە ئەمیر و بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ تاوتوێكردنی رێگەكانی هاریكاری و پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و گفتوگۆ كردن سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەكە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
16 كانونی یەكەمی 2018