به‌سه‌رۆكایه‌تی د. به‌شیر حه‌داد.. شاندی عیراقی به‌شداریكرد له كۆتایهێنان به كاره‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كگرتوی په‌رله‌مانتاران له پێناو قودس و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كان بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی
كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كگرتوی په‌رله‌مانتاران له پێناو قودس له ئیستانبول كۆتایهێنا به كاره‌كانی كه تێیدا شاندی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی د. به‌شیر حه‌داد به‌شداری تێدا كرد و ته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
شاندی عیراقی هه‌ڵوێستی حكومه‌ت و گه‌لی عیراقی سه‌باره‌ت به دۆزی فه‌له‌ستین به گشتی و شاری قودس به تایبه‌ت ئاشكراكرد.
شایه‌نی باسه وته‌كه‌ی شاندی عیراق جێگای خۆشحاڵی ئاماده‌بوان بوو و پاڵپشتی خۆیان پێشاندا بۆ نه‌هێشتنی مه‌ینه‌تی مرۆیی و گه‌مارۆ له سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا و شاندی عیراق به‌شدارییه‌كی كارای كرد له به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كان بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/12/2018