جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواده‌كات ڕێكه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی و هاریكاری له گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورۆپا كارا بكرێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/12/2018 پێشوازیكرد له شاندی یه‌كێتی ئه‌ورۆپا كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردن به جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی و هاریكاری نێوان عیراق و یه‌كێتی ئه‌ورۆپا.
كه‌عبی له میانی سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان شاندی میوان و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان گوتی:” عیراق په‌یوه‌ندی به هێزی هه‌یه له گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورۆپا و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به تایبه‌تی یه‌كێتی ئه‌ورۆپا و رێكه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی و هاریكاری ته‌واوكه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه له سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ڕێكه‌وتننامه‌كه ئاماژه‌ی پێكردوه”.
هه‌روه‌ها كه‌عبی داوایكرد كه هه‌مو به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتنامه‌كه كه عیراق له‌و قۆناغه‌دا پێویستی پێیه كارا بكرێن و داوایكرد كه به‌نده‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا له به‌ر چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا جێبه‌جێ بكرێن، بۆ هاریكاری هاوبه‌ش له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فراواندا له بواری په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانداو قه‌لاچۆكردنی تیرۆر و به هێزكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و بازرگانی و هاریكاری له بواره‌كانی وزه‌و خزمه‌تگوزاریدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی شاندی یه‌كێتی ئه‌ورۆپا به‌ڕێز دێڤد ماك ئه‌لیسته‌ر خواستی هه‌مو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورۆپای پێشاندا له هاریكاریكردن له عیراق و گوتی كه مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌یان پاڵپشتیكردنی حكومه‌تی عیراقی نوێیه له هه‌مو بواره‌كاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17/12/2018