جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ژوری‌ بازرگانی چیكی‌ – عیراقی ده‌كات

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17/12/2018 له‌ نوسینگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ژوری‌ بازرگانی چیكی‌ – عیراقی ئه‌ندازیار سائیر موباره‌ك كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دۆسیه‌ی‌ بازرگانی وڵات و بارودۆخی‌ ئابوری‌ كراو به‌ڕێز كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ سه‌ر كاراكردنی‌ میكانیزمی‌ هاریكاری‌ ئابوری‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ خزمه‌تكردنی‌ گه‌لی‌ هه‌ردوولا و داوایكرد سود له‌ شاره‌زایی چیك وه‌ربگیرێت له‌ بواری‌ پیشه‌سازیدا به‌ تایبه‌تی‌ پیشه‌سازی‌ پترۆكیمیاوی‌ و ئامێره‌كانی‌ كشتوكاڵی‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ژوری‌ بازرگانی چیكی عیراقی ئاماده‌یی كۆمپانیاكانی‌ چیكی پێشاندا له‌ به‌شداریكردن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراق و به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ هیوای‌ خواست كه‌ وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌م داوه‌تنامه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ چیكه‌وه‌ بێن بۆ سه‌ردانی‌ كۆماری‌ چیك و داوای‌ پاڵپشتی‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان كرد له‌م بواره‌دا بۆ دانانی‌ میكانیزمی‌ هاریكاری‌ له‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌ردوو وڵات.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
17/12/2018