كه‌عبی داوا له حكومه‌ت ده‌كات به زوترین كات كۆتایی به دۆسیه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سته سه‌ربه‌خۆیه‌كان به‌وه‌كاله‌ت بێنێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/12/2018 داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد پابه‌ندبێت به به‌ڵێنه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به كۆتایهێنان به دۆسیه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سته سه‌ربه‌خۆیه‌كان به وه‌كاله‌ت و ڕونیكرده‌وه كه ئه‌و ده‌سته‌یانه له‌لایه‌ن پارتێكی دیاریكراودا قۆرغكراون به‌جۆرێك كه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له ده‌ستداوه.
كه‌عبی ڕایگه‌یاند كه كاتی ئه‌وه هاتوه ده‌سته سه‌ربه‌خۆیه‌كان له لایه‌ن كه‌سانی شایه‌ن و خاوه‌ن تواناوه به‌ڕێوه ببرێن كه ماوه‌ی دوو ساڵه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن و ئه‌وه‌ش وایكردوه به‌ربه‌ست بخرێته به‌رده‌م كاره‌كانیان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی دووپاتیكرده‌وه كه سروشتی كاره‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یانه گرنگه و وامان لێده‌كات ناچاربین به‌ڕێوه‌بردنیان بده‌ینه ده‌ست كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زاو ده‌ستپاك.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/12/2018