كه‌عبی هۆشداری ده‌دات له فرۆشتنی پله‌كانی دامه‌زراندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده‌دا
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/12/2018 به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی په‌روه‌رده‌ی ره‌سافه‌و كه‌رخ له به‌غدا.
به‌ڕێز كه‌عبی هۆشداریدا له فرۆشتنی پله‌كانی دامه‌زراندنی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده له به‌غداو پارێزگاكاندا و جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر دوركردنه‌وه‌ی بابه‌تی دامه‌زراندن له خزمایه‌تی و سودوه‌رگرتن له پۆستی فه‌رمانبه‌رێتی و داوایكرد رێوشوێنی توند سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بگیرێته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان كرد به‌دواداچون بكه‌ن بۆ دۆسیه‌ی دامه‌زراندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده، سه‌ره‌ڕای چاودێریكردنی ڕێوشوێنی تایبه‌ت به‌م دۆسیه‌یه‌و پاراستنی دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی پله‌كاندا.
كه‌عبی داوایكرد لیژنه‌یه‌ك پێكبهێندرێت بۆ چاودێری كردنی ئه‌و بابه‌ته‌و جه‌ختكردن له سه‌ر دامه‌زراندنی كه‌سانی شایسته له ناوچه‌كانی ناوشارو ده‌ره‌وه‌دا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17/12/2018