جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی ده‌كه‌وێت به (سه‌نته‌ری ئاواته‌كانی وڵات) بۆ ڕاوێژ‌و ڕاهێنان و هه‌ردوولا هاریكاری هاوبه‌ش تاوتوێده‌كه‌ن
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/12/2018 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، چاویكه‌وت به سه‌رۆكی سه‌نته‌ری (ئاواته‌كانی وڵات) بۆ ڕاوێژ‌و ڕاهێنان خاتوو ئه‌مانی جه‌واد خوزه‌یر و ستافی به‌ڕێوه‌بردن و یاسایی ڕێكخراوه‌كه.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز حه‌داد گوێبیستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی كورت بوو سه‌باره‌ت ئامانج و ئه‌رك و كاره‌كانی تیمی كاركردنی سه‌نته‌ری (ئاواته‌كانی وڵات).
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چۆنیه‌تی به هێزكردنی هاریكاری هاوبه‌ش و به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا حكومیه‌كان و كرێكاران كرا، به تایبه‌تی به‌هێزكردنی رۆشنبیری كۆمه‌ڵگا به یاسا كارپێكراوه‌كان.
جێگری سه‌رۆك خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و دیداره‌و پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ سه‌نته‌ری ئاواته‌كانی وڵات پێشاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
18/12/2018