كه‌عبی: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری عیراقی – روسی ده‌كرێته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/12/2018 له نوسینگه‌ی خۆی، پێشوازیكرد له قونسلی روسیا له به‌غدا به‌ڕێز ئه‌لیكسه‌نده‌ر ترۆخین.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی روسیا له به‌غدا كرا بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری رۆشنبیری عیراقی – روسی و به‌ڕێز كه‌عبی ڕایگه‌یاند كه پێویسته ئه‌و سه‌نته‌ره ببێته نمونه‌یه‌كی ڕۆشنبیری بۆ به هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات به تایبه‌تی لایه‌نی ڕۆشنبیری كه دور له زمانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری گه‌لان له یه‌كتر نزیكده‌كاته‌وه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌لیكسه‌نده‌ر ڕونیكرده‌وه ” قۆناغی داهاتو سه‌ردانی فه‌رمی له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام ده‌درێت به مه‌به‌ستی به هێزكردنی ئاستی هاریكاری له هه‌مو بواره‌كاندا به تایبه‌تی بازرگانی و وزه‌و نه‌وت و پێشه‌سازی، هه‌روه‌ها ڕێگه‌خۆشكردن بۆ به‌شداریكردنی كۆمپانیا روسیه‌كان له قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره ڕزگاركراوه‌كاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
18/12/2018