كه‌عبی له میانی دیداریدا له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوی ئافره‌تی عیراقی: پێویسته حكومه‌ت ئاگاداری ئه‌و توندوتیژییانه بێت كه ئافره‌ت دووچاری ده‌بێته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/12/2018 له نوسینگه‌ی خۆی، چاوی كه‌وت به سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كگرتوی ئافره‌تی عیراقی.
له دیداره‌كه‌دا كه په‌رله‌مانتار هه‌یفا ئه‌لئه‌مین ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئافره‌ت و مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی ئاماده‌یبو، ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه ئافره‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا دووچاری ده‌بێت تاوتوێكراو به‌ڕێز كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه داموده‌زگاكان له چوارچێوه‌ی یاسایی و ده‌ستورو ڕێنماییه‌كاندا مامه‌ڵه له گه‌ڵ دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به ئافره‌ت ده‌كه‌ن، كه هه‌مویان له سه‌ر بنه‌مای پاڵپشتیكردنی ئافره‌ت ده‌ركراون و یاسای سزاكانی عیراقی باشترین نمونه‌یه بۆ ئه‌وه كه یه‌كێكه له باشترین یاساكان له سه‌ر ئاستی جیهانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمیدا.
هه‌روه‌ها كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه لاوازی و كێشه‌یه‌ك هه‌یه له جێبه‌جێكردنی یاساكانی تایبه‌ت به مافی ئافره‌تان و پێویسته هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری وڵات ئاگاداری ئه‌و توندوتیژییانه بن كه ئافره‌ت دووچاری ده‌بێته‌وه و ستراتیژیه‌تێك دابنێن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه.
شایه‌نی باسه كه یه‌كگرتوی ئافره‌تی عیراقی له ساڵی 1952 دامه‌زراوه به سه‌رۆكایه‌تی چالاكوان نه‌زیهه دلێمی كه یه‌كه‌م ئافره‌ت بو له‌وڵاتانی عه‌ره‌بیدا پۆستی وه‌زاره‌ت وه‌رگرێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/12/2018