كه‌عبی ڕایگه‌یاند كه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ دۆسیه‌ی مافه‌كانی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی دۆزراوه‌ته‌وه
به ده‌ستپێشخه‌ری تاكه‌كه‌سی له‌لایه‌ن جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/12/2018 سمینارێك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سترا به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی مافی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی به‌پێی یاسا و باسكردنی كێشه‌ی ڕۆتینی لایه‌نه جێبه‌جێكاره‌كان له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كه‌یسه‌دا كه ئه‌وه‌ش بوه هۆی زیادبونی كێشه‌و مه‌ینه‌تی ئه‌و توێژه‌یه.
له سمیناره‌كه‌دا چوارده خاڵ خرانه‌ڕو هه‌ندێكیان تایبه‌ت بون به ده‌رماڵه‌ی دارایی له ناو بودجه‌ی ساڵانه‌دا و هه‌ندێكی تریش په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه هه‌یه.
شایه‌نی باسه كه هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدان خاتو ناجیحه شمه‌ری و سه‌رۆكی ده‌زگای زیندانیان حسێن سولتانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سامی ئه‌عره‌جی و بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی ماهر حه‌ماد و به‌رپرسان له وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده‌و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانی و ئه‌مینداریه‌تی به‌غدا و خانه‌نشینی گشتی و فه‌رمانگه‌ی تری په‌یوه‌ندیدار ئاماده‌ی سمیناره‌كه بوون.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/12/2018