ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2019 و ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌رك و پسپۆڕی لیژنه‌كانی و میوانداری وه‌زیری كاره‌با ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 20/12/2019 له بیسته‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 246 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 هێناو ده‌نگیدا له‌سه‌ر ئه‌رك و پسپۆڕی لیژنه‌كانی و میوانداری وه‌زیری كاره‌با به‌ڕێز لوئه‌ی خه‌تیبی كرد.
سه‌ره‌تا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان قوسه‌ی سوهێل وه‌ك وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و به‌ڕێز عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی وه‌ك وه‌زیری ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار و به‌ڕێز نوری دلێمی وه‌ك وه‌زیری پلاندانان سوێندی یاساییان خوارد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاساییبونی ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان جاسم حسێن محه‌مه‌د جباره و مه‌نار عه‌بدولمته‌لیب هاشم و سه‌میعه محه‌مه‌د غه‌لاب پاش ئه‌وه‌ی كه تانه له‌سه‌ر ئه‌ندامبونیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌ش كرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به ده‌نگدان له سه‌ر هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ه‌تایبه‌تی بابه‌تی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان و ئه‌رك و پسپۆڕیتیان.
له‌لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌ن میوانداری به‌ڕێز لوئه‌ی خه‌تیب وه‌زیری كاره‌بای كرد بۆ تاوتوێكردنی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت بۆ ساڵی 2019.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی كۆماری عیراق بۆ ساڵی 2019 .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه داواكارییه‌كه‌ی 120 په‌رله‌مانتار سه‌باره‌ت به حیسابكردنی كرێی خانوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ناو ناوچه‌ی سه‌وزو ده‌ره‌وه‌ی بۆ پاڵپشتیكردنی داهاتی بودجه‌ی گشتی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه 22/12/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20/12/2019