جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانى له پاڵپشتیكردنی دۆزه‌كانی ئافره‌ت له عیراق به‌رزنرخاند
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 20/12/2018 پێشوازیكرد له نوێنه‌ری ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عیراق خاتو دینا زۆربا.
له دیداره‌كه‌دا كه هه‌ردوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئافره‌ت و مافی مرۆڤ په‌رله‌مانتار هه‌یفا ئه‌لئه‌مین و په‌رله‌مانتار وه‌سفیه محه‌مه‌د ئاماده‌یبون، تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی تایبه‌ت به كاروباری ئافره‌ت له عیراق كرا‌و ئاماژه به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی ۆركشۆپی په‌رله‌مانتارانی ئافره‌ت له مانگی داهاتو كرا.
كه‌عبی ستایشی ڕۆڵی ده‌سته‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تایبه‌ت به كاروباری ئافره‌ت له به‌هێزكردن و چه‌سپاندنی كه‌لتوری ئافره‌تی سه‌ركرده‌و ده‌رفه‌تدان به ژنان كرد، له به‌ر ئه‌وه‌ی عیراق پێویستی به‌و ڕۆڵه هه‌یه و پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌ر هه‌وڵێك دوپاتكرده‌وه كه پاڵپشتی له مافی ئافره‌تان بكات.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/12/2018