دكتۆر به‌شیر حه‌داد له گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی سه‌باره‌ت به جوانی سروشتی كورستانی عیراق ده‌كاته‌وه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ پێنج 20/12/2018 له گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی كورد (محه‌مه‌د بارزانی و هادی حسێن) له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرده‌وه.
پێشانگاكه (51) وێنه‌ی فۆتۆگرافی سه‌باره‌ت به سروشتی جوانی كوردستانی عیراق له ناوچه‌كانی (بارزان و ره‌واندوز و باڵه‌كایه‌تی) به‌خۆه بین.
دكتۆر به‌شیر كاری هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی كورد له پێشاندانی سروشتی جوانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند و پاڵپشتی خۆی پێشاندا بۆ هه‌مو چالاكیه هونه‌رییه‌كانی تایبه‌ت به دوكۆمێنت كردن و پێشاندنی سروشتی جوانی وڵات و كه‌لتورو مێژوی سه‌رجه‌م پارێزگاكان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20/12/2018